روونکردنەوەی ژمارەی یەکەمی کورد وان ، پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان

Written by KURD ONE — June 1, 2024
Please complete the required fields.



ریز و سڵاو

هەر وەک ئاگادارن ماوەی چەند رۆژێکە لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت “کڵاب هاوس” دوای پرسیارەکانی شارومەندانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ روونکردنەوە لە سر بابەتی “یارمەتی ئابووری بۆ ئەنجۆمەنی سەوزی چیای رۆژهەڵاتی کوردستان” (بەڕواری ٢٠٢٣/٠٨/٠٦ کاتژمێری ٠١:٤٠ دەقەی شەو بە کاتی ئەوروپا)، چەندین بابەتی تایبەت هاتووەتە ئاراوە. “کورد وان” خۆی بە بەرپرسیار ئەزانێت وەڵامی پرسیار، بەدواداچوونەکان و هەموو بابەتەکان بداتەوە.

لێرەدا و وەک یەکەمین ژمارەی روونکردنەوەکان ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە ئەکرێت:

خالی یەکەم: کورد وان، “پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان” وەک هەوڵێکی نیشتمانی و نەتەوەیی لە لایەن “مەعرووف عەزیزنژاد” ناسراو بە “وەیلان” خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی وڵاتی سوید هاتووەتە ئاراوە(ئێرە ببینە). ئایدیا، پلان، ئابووری و هەموو ئامرازەکانی ئەم پلاتفۆرمە لە لایەن ناوبراوەوە جێبەجێ کراوە. جێی ئاماژەیە “کورد وان” یەکێک لە زنجیرە پلاتفۆرمەکانی “کوردلەند”، کوردستانی دیجیتاڵە.

خالی دووهەم: کورد وان، “پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان” لە سەرەتای هاتنە ئارایەوە وەکوو ئایدیا و تا دواتریش کە وەک ئامرازێکی دیجیتاڵی سەردەم (٢٠٢٣/٠٦/٢٢) دێتە ئاراوە تەنیا یەک ئەندامی فەرمی هەیە کە هاوکات بەڕێوبەرایەتی و بەرپرسیاریەتی یاسایی لە سەدا سەدی لە ئەستۆیە و ناوبراو “مەعرووف عەزیزنژاد” ناسراو بە “وەیلان”ە.

خالی سێیەم: هەڵمەتی کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان لە ژێر ناوی “یارمەتی ئابووری بۆ ئەنجۆمەنی سەوزی چیای رۆژهەڵاتی کوردستان” لە لایەن “کورد وان” و بە بەرپرسیارییەتی کورد وان هاتە ئاراوە و لە سەر داواکاریی هیچ کەس، لایەن یان رێکخراوێک نەبووە. کەڵک وەرگرتن یان هاوردنی ناوی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان وەکوو هێمایێکی ژینگەپارێزی لە کوردستان و هەر وەها سپاسێک بووە لە ئەرک و تێکۆشانەکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان.

خاڵی چوارەم: هاوکات لە هاوسی فەرمی کورد وان لە کڵاب هاوس ژوورێکی تایبەت بەم هەڵمەتە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کورد وان کرایەوە. ئامانجی ئەم ژوورە باس لە فەلسەفەی هاتنە ئارای کورد وان، شرۆڤەی مکانیزمەکانی کورد وان، چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن و بەکارهێنانی پلاتفۆرم بە گشتی و هاوکات ناساندن و بە ئەنجام گەیاندنی یەکەمین پرۆژەی پلاتفۆرم بوو، هەستێک، وەڵامێک، ئەرکێکی زەرووری دیاسپۆرای کۆرد بۆ رووداوەکانی ژینگەی کوردستان، بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانی. هەر بۆیە پێویستە بە تایبەت لە پێشدا سپاسی ئەو کەسایەتییانەی کە لەو ژوورە بەشداریان کردوو (بە تایبەت ئەوانەی کە وەک ئەدمین یاریدەری چونەپێشەوەی ژوورەکە بوون) بکرێت و هاوکات روون بکرێتەوە کە ئەم بەشدارییە و یاریدەرییە بە هیچ شێوەیێک بە مانای ئەندام بوون یان خۆ بەرپرسیارییەتی یاسایی نییە و بەڵکوو لە لای کورد وان وەکوو هەستێکی نیشتمانیی پیرۆز و پێشوازی کردنێکی جێگای سپاسی تایبەت بۆ کارێکی هەرەوەزی پێناسە کراوە.

خاڵی پێنجەم: کورد وان، “پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان” جارێکیتر لێرەدا ئاماژە و پێداگری لە سەر هیوا و فەلسەفەی هاتنە ئارای خۆی دەکات کە “گەڕاندنەوە و زیندووکردنەوەی متمانە و هێزی نەتەوەییە” و بە ئەرکی خۆی ئەزانێت بەرەوڕووی هەر چەشنە چەواشەکاری و هەوڵێک ببێتەوە کە بە هەڵە یان خۆ بە ئامانجەوە لە لایەن تاک یان خۆ لایەنێکەوە دژی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان

وەیلان

Write a Reply or Comment

You should or account to post comment.