ئاگاداریی گشتی «پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان»

Written by KURD ONE — August 12, 2023
Please complete the required fields.



هاوونیشتمانیانی خۆشەویست، هەر وەک ئاگادارن لە لایەن پلاتفۆرمی «کورد وان»ەوە داواکاریێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ژینگەپارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و تایبەتی بۆ “ئەنجومەنی سەوزی چیا”ی شاری مەریوان لە دیاسپۆرا، وەک یەکەمین پرۆژەی پلاتفۆرم و بە بەرپرسیارییەتی خۆیەوە بەڕێوەچوو. بە هەبوونی وەها پلاتفۆرمێک بە شێوازێکی ئەوڕۆیی ڕێژەی بەشداربووان و هەروەها کۆی یارمەتی لەپێشچاوی هەموومان دەبینرا و بەشداربووانی بەڕێزیش لە ڕێگای ئیمەیلەوە بەڵگەی هەناردەی خۆیان پێدەگەشت. جێی ئاماژەیە ئامانجی دیاریکراوی کۆی یارمەتی ١٠٠٠٠ دۆلار دیاریکرابوو و پێدەچوو لانیکەم چوار حەوتوو بخایەنێت، بەڵام ئەزموونی نوێ و ئامرازەکانی پلاتفۆرم بۆ  کاری لەم چەشنە قۆناغێکی نوێی ئاراستە کرد و ڕاستەوخۆ دەرکەوت کە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ئامانجی دیاریکراو یارمەتی کۆکرایەوە. کۆی یارمەتی لە ڕێگای تایبەتەوە دەگاتە جێگای خۆی و هاووکات وەکوو ئەرکی پلاتفۆرم وەڵامدەرەوەی متمانەی ئێوەی خۆشەویست ئەبین

ئەوە یەکەمجارە پلاتفۆرمێک بەو شێوازە لە کوردستان دێتە ئاراوە و  هەمووان دەزانین متمانە کردن گەلێک دژوارە و بە تایبەت کاتێک کە لەم سەردەمەدا بوواری ئابووری هێندە کە جێی بایەخە هێندەش جێگای مەترسیە. هەر بۆیە لێرەدا هیوا و فەلسەفەی هاتنە ئارای پلاتفۆرمی “کورد وان” کە “گەڕاندنەوە و زیندووکردنەوەی متمانە و هێزی نەتەوەییە” گرینگی خۆی دەردەخات، متمانەیێک کە بە ئامانجەوە کەوتووەتە بەر هێرش و هەڕەشە و داگیرکاریی و لە مەترسی فەوتاندایە

لێرەوە و لە لایەن “پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان”، کورد وان، پێزانین و دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی هەموو بەشداربووان و ئەو کەسانەی دەکەین کە لە بڵاووکردنەوە و بانگەشەی ئەم هەڵمەتەدا یاریدەر بوون و متمانەیان نواند و هێزیان خۆلقاند. ئەگەرچی لەم هەڵمەتانەدا کۆی یارمەتی گرینگی خۆی هەیە بەڵام ئەوەی لە ناوەڕۆکی فەلسەفەی پلاتفۆرمدا خۆی حەشارداوە “ڕێژەی بەشداربووانە” بۆ نواندنی “زیندووبوونی متمانەی نەتەوەیێک”

“پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داوکاری و واژۆی کوردستان” وەک ئامرازێکی نوێی سەردەم دەتوانرێ لە لایەن هەموو تاک و ڕێکخراوێکی کوردستانییەوە ( ناوخۆ و دیاسپۆرا ) بۆ جێبەجێکردنی کار و ئەرکەکانی خۆیان بە ئامانجی گەشەی نیشتمان لە هەموو بووارەکاندا بەکار بهێنرێت. لەگەڵمان لە پەیوەندیدا بن

بەڕێوەبەری گشتی پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان

وەیلان

Write a Reply or Comment

You should or account to post comment.