راپۆرتی داواکاری ژمارەی ١٣٨٥٠

Written by KURD ONE — July 8, 2024
Please complete the required fields.



راپۆرتی کورد وان، پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان سەبارەت بە بەڕیوەچوونی داواکاری “رێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی”

پلاتفۆرمی کورد وان وەک پرۆژەیێکی نیشتمانی و ئامرازێکی پێویستی سەردەم لە سەر بناغەی هیوا و فەلسەفەی گەڕاندنەوە و زیندووکردنەوەی متمانە و هێزی نەتەوەیی لە لایەن “کوردلاند“ەوە هاتووەتە ئاراوە. هەموو تاک و ڕێکخراوێکی کوردستانی ( ناوخۆ و دیاسپۆرا ) بۆ جێبەجێکردنی کار و ئەرکەکانی خۆیان بە ئامانجی گەشەی نیشتمان لە هەموو بووارەکاندا ئەتوانن بەکاری بهێنن.

“رێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی” کە لە باشووری کوردستان نزیک بە هەشت ساڵە خەریکی چالاکییە، بە چاککردنی بەشی تایبەتی خۆی لە سەر پلاتفۆرمی کورد وان بەڕواری ٢٤/٠٣/٢٠٢٤ داواکاریێکی بەڕێوە برد کە تا بەڕواری ٣٠/٠٥/٢٠٢٤ بەردەوام بوو. کورد وان لە کلابهاوسی خۆی لە سەر ئەم بابەتە بە بەشداری بەرێوبەرایەتی رێکخراوی قەڵای دم دم بەڕواری ٠٤/٠٤/٢٠٢٤ وتووێژێکی لە ژێر ناوی “رێکخراوی قەڵای دم دم، دوێنێ، ئەمڕۆ، داهاتوو” بەرێوە برد. ئەرشیڤی ئەم داواکارییە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە.

کورد وان وەک پێویستیێک لە بەرەوپێشبردنی ئەرکەکانی خۆی کۆی یارمەتیی ئابووری ئەم داواکارییەی بەڕواری ٣١/٠٥/٢٠٢٤ گەیاندە دەستی بەرێزانی بەڕێوبەرایەتی رێکخراوی قەڵای دم دم و هەروەها هەموو بەڵگەکانی ئەم چالاکییەی لای خۆی ئەرشیڤ کردووە. پلاتفۆرمی کورد وان بۆ نیشاندانی توانا، هێزی پاڵپشتیی و متمانەی گشتی لیستی هەموو ئەو هەوڵانەی کە لەم داواکارییەدا هاوتووەتە ئاراوە ئەخاتە بەردەستی کوردستانییانی خۆشەویست.

لێرەوە و لە لایەن “پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان”، کورد وان، پێزانین و دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی هەموو بەشداربووان و ئەو کەسانەی دەکەین کە لە بڵاووکردنەوە و بانگەشەی ئەم هەڵمەتەدا یاریدەر بوون و متمانەیان نواند و هێزیان خۆلقاند. ئەگەرچی لەم هەڵمەتانەدا کۆی یارمەتی گرینگی خۆی هەیە بەڵام ئەوەی لە ناوەڕۆکی فەلسەفەی پلاتفۆرمدا خۆی حەشارداوە “ڕێژەی بەشداربووانە” بۆ نواندنی “زیندووبوونی متمانەی نەتەوەیێک”.

بینینی لیستی گشتی بەشداربووان و هەوڵی هەناردەی یارمەتییەکان

بینینی لیستی ئەو یارمەتییانەی بێ کێشە گەشتنە دەستی کورد وان

بینینی لیستی ئەو یارمەتییانەی بە هەر هۆکارێکی لایەنی بەشداربوو، پاشگەز بوونەتەوە

بینینی لیستی ئەو یارمەتییانەی بە هەر هۆکارێکی بەشداربوو، تێکنیکی یان خۆ بانکی وێلکراون و نەگەشتوون

پلاتفۆرمی کورد وان پێداگر و بەردەوامە لەسەر هیوا و ئەرکی خۆی و هەروەها وێڕای سپاسی تایبەت لە هەوڵ و تێکۆشانی رێکخراوی قەڵای دم دم لە گەشەی کوردستان، چاوەڕوانی هاوکاری و وەڵامدانەوە بە متمانەی کوردستانییانی هێژایە لەم داواکارییەی کە بەڕێوەجوو.

بەرێوبەرایەتی گشتی کورد وان

وەیلان

Write a Reply or Comment

You should or account to post comment.