یارمەتی ئابووری بۆ “ئەنجۆمەنی سەوزی چیا”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاری مەریوان
17,1K view

یارمەتی ئابووری بۆ “ئەنجۆمەنی سەوزی چیا”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Dear Kurdistanies, This is to bring to your attention that Kurdistan's Forests need your help. As you may know, Kurdistan's Ecosystem in general and specifically Mariwan's forests in recent days has ...

Dear Kurdistanies,

This is to bring to your attention that Kurdistan's Forests need your help. As you may know, Kurdistan's Ecosystem in general and specifically Mariwan's forests in recent days has been attacked by invader regime of Iran. That's why we are here to help "Green Mountain Group" of Mariwan in Rojhelat of Kurdistan. Your helps will be collected by Kurdland and after closing the donation, the total collected target will be sent to "Green Mountain Group" directors in Mariwan. In the spirit of helping Kurdistan, let's do our part by knowing that everyone's help counts. "Green Mountain Group" announcement is mentioned below:
Dear Green Patriot Friend,
Green Mountain Group during its 24 years of environmental related activities, has been performing by "using its own bread and shoes" (Kurdish expression) and Kurdistanies financial support. Today, to stop the destruction of the homeland forests, to develop the culture of environmental protection in Kurdistan, to continue our environment martyrs manifest and to be able to stand on our feet, we need your help."
Director General of the "Kurdistan International petition & Fundraising Platform"
Vailan Aziznejad
 

هاوونیشتمانیانی خۆشەویست

لەم ڕێگایەوە بە ئاگاداری ئێوەی بەڕێز دەگەیێنین کە کوردستان و ژینگەی کوردستان پێویستی بە یارمەتی هەمەلایەنەی ئێوەی ئازیزەوە هەیە. هەر وەک ئاگادارن ژینگەی کوردستان بە گشتی و بە تایبەت لەم ڕۆژانەی دوواییدا دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەر کەوتوەتە بەر هێرشی هەمە لایەنەی ئاگری رژیمی داگیرکەرەوە. هەر بوویە لێرەوە بە فریای بانگەوازی هاوڕێیانی سەوزی چیای شاری مەریوانەوە دەچین و لێرەوە ڕاستەوخۆ یارمەتییەکانی ئێوەی هاونیشتمانی بەڕێز لە دەرەوەی وڵات دەگاتە دەستی "بەڕێوەبەرایەتی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا"ی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یارمەتییەکانی ئێوەی ئازیز دێتە لای "کوردلاند" و کۆی گشتی یارمەتییەکان بەو شێوەیە  ڕاستەوخۆ بەردەستی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوانە. بەو هیوایەی بتوانین ئەرکی خۆمان بەجێ بێرین. دەقی ڕاگەیاندنەکەی هاوڕێیانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە خوارەوە هاتووە

بەڕیوبەرایەتی گشتی "پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان"

وەیلان عەزیزنژاد

 

هاوڕێی ژینگە پاڕێز، وڵات پارێز و نیشتمان پەروەر

ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە تەمەنی ٢٤ ساڵەی خۆیدا زۆربەی ئەرک و چالاکییەکانی وەک کورد وتەنی "بە نان و کڵاشی خۆیەوە" و بە یارمەتیی ماڵی ئێوەی ئازیز تێپەڕاندوە و ئێستاش بۆ بەرگری لە فەوتان و بنەبڕکردن و قرکردنی دارستانەکانی وڵات، پەرەپێدانی فەرهەنگی ژینگەپارێزی، درێژەدان بە ڕیبازی شەهیدانی ژینگە و بۆ ئەوەی بتوانین لە سەر پێی خۆمان ڕابوەستین پێویستمان بە یارمەتیی ئابووری ئێوەی ئازئزە

164 Backers

Wireframe avatar loader
Wireframe avatar loader
Wireframe avatar loader
Wireframe avatar loader
Wireframe avatar loader
Wireframe avatar loader
See more...

Updates

More updates...

4 Comments

ئەکرەم ساڵحی
ئەکرەم ساڵحی

ئەکرەم

Dana Iranipour
Dana Iranipour

bizhi kurdestan

Hashem Azadi
Hashem Azadi

Lycka till!

خاتوو کورد
خاتوو کورد

بریا بە ئینگلیسیش تان نووسیبا بو ئەوانەی کوردی نازانن

Write a Reply or Comment

You should or account to post comment.