داواکاری ناوەندی ٤٩ کتێب
SE
1,0K view

داواکاری ناوەندی ٤٩ کتێب

هاونیشتمانیانی خۆشەویست لەم ڕێگایەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە ناوەندی ٤٩کتێب لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە نیازە چەندین پڕۆژەی گەورە لە دەروەی وڵات بەڕێوە بەرێت. بەشێک لە پڕۆژەکان بریتین لە: 1- دامەزرانی کتێبفرۆشییەکی ...

هاونیشتمانیانی خۆشەویست لەم ڕێگایەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە ناوەندی ٤٩کتێب لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە نیازە چەندین پڕۆژەی گەورە لە دەروەی وڵات بەڕێوە بەرێت. بەشێک لە پڕۆژەکان بریتین لە:

1- دامەزرانی کتێبفرۆشییەکی ئۆنلاین لە هەموو ئەو کتێبانەی لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات چاپ دەبن.

2- دامەزرانی بنکەیەکی کەلتووریی گەورە تایبەت بە کتێب لە وڵاتانی سوید و ئاڵمان (بێجگە لە فرۆشی کتێب ناوەندێک دەبێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوە بۆ نووسەرانی کورد) بۆ دەستپێکی ئەم کارە پێویستی بە هێنانی کتێب لە باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور هەیە.

3-کردنەوەی پێشانگای کتێب لە هەموو وڵاتانی ئەورووپا و کانادا

4- دەرکردنی گۆڤارێکی تایبەت بۆ ڕانانی کتێب

 

بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆژانە پێویستمان بە یارمەتی ئابوورییەوە. داوا لە سەرجەم هاونیشتمانیانی بەڕێز دەکەین لەم پڕۆژەیەدا هاوکارمان بن. یارمەتییەکانی ئێوە تۆمار دەکرێت و بێ بەرامبەر نابێت. ئەو کەسانەی یارمەتی ماڵییان داوە دەتوانن بەرامبەر بە بڕی یارمەتییەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین و لە هەر کاتێکدا خوازیار بن کتێب وەرگرن. کەواتە یارمەتی ئێوە وەک جۆرێک سەرمایەگوزارییە کە سەرەڕای یارمەتیدانی ئێمە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەکان و پەرەپێدانی نووسین، خوێندنەوە، چاپ و بڵاوبوونەوەی بەرهەمە کوردییەکان لە ئەنجامیشدا دەتوانن بەرامبەر بە بڕی یارمەتییەکانتان لە 49books کتێب هەڵگرن.

2 Backers

Wireframe avatar loader
Wireframe avatar loader
See more...

Updates

More updates...
Sharokh Arjangi
Sharokh Arjangi
Started this project 9 months ago

Write a Reply or Comment

You should or account to post comment.