Dear Kurdistanies,
هاوونیشتمانیانی خۆشەویست
لەم ڕێگایەوە بە ئاگاداری ئێوەی بەڕێز دەگەیێنین کە کوردستان و ژینگەی کوردستان پێویستی بە یارمەتی هەمەلایەنەی ئێوەی ئازیزەوە هەیە. هەر وەک ئاگادارن ژینگەی کوردستان بە گشتی و بە تایبەت لەم ڕۆژانەی دوواییدا دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەر کەوتوەتە بەر هێرشی هەمە لایەنەی ئاگری رژیمی داگیرکەرەوە. هەر بوویە لێرەوە بە فریای بانگەوازی هاوڕێیانی سەوزی چیای شاری مەریوانەوە دەچین و لێرەوە ڕاستەوخۆ یارمەتییەکانی ئێوەی هاونیشتمانی بەڕێز لە دەرەوەی وڵات دەگاتە دەستی "بەڕێوەبەرایەتی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا"ی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یارمەتییەکانی ئێوەی ئازیز دێتە لای "کوردلاند" و کۆی گشتی یارمەتییەکان بەو شێوەیە ڕاستەوخۆ بەردەستی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوانە. بەو هیوایەی بتوانین ئەرکی خۆمان بەجێ بێرین. دەقی ڕاگەیاندنەکەی هاوڕێیانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە خوارەوە هاتووە
بەڕیوبەرایەتی گشتی "پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان"
وەیلان عەزیزنژاد
هاوڕێی ژینگە پاڕێز، وڵات پارێز و نیشتمان پەروەر
ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە تەمەنی ٢٤ ساڵەی خۆیدا زۆربەی ئەرک و چالاکییەکانی وەک کورد وتەنی "بە نان و کڵاشی خۆیەوە" و بە یارمەتیی ماڵی ئێوەی ئازیز تێپەڕاندوە و ئێستاش بۆ بەرگری لە فەوتان و بنەبڕکردن و قرکردنی دارستانەکانی وڵات، پەرەپێدانی فەرهەنگی ژینگەپارێزی، درێژەدان بە ڕیبازی شەهیدانی ژینگە و بۆ ئەوەی بتوانین لە سەر پێی خۆمان ڕابوەستین پێویستمان بە یارمەتیی ئابووری ئێوەی ئازئزە
4 Comments
ئەکرەم
bizhi kurdestan
Lycka till!
بریا بە ئینگلیسیش تان نووسیبا بو ئەوانەی کوردی نازانن
Write a Reply or Comment
You should Sign In or Sign Up account to post comment.