راپۆرتی کورد وان، پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان سەبارەت بە بەڕیوەچوونی داواکاری “دەزگای جەماڵ نەبەز لە بەرلین”
پلاتفۆرمی کورد وان وەک پرۆژەیێکی نیشتمانی و ئامرازێکی پێویستی سەردەم لە سەر بناغەی هیوا و فەلسەفەی گەڕاندنەوە و زیندووکردنەوەی متمانە و هێزی نەتەوەیی لە لایەن “کوردلاند”ەوە هاتووەتە ئاراوە. هەموو تاک و ڕێکخراوێکی کوردستانی ( ناوخۆ و دیاسپۆرا ) بۆ جێبەجێکردنی کار و ئەرکەکانی خۆیان بە ئامانجی گەشەی نیشتمان لە هەموو بووارەکاندا ئەتوانن بەکاری بهێنن.
“دەزگای جەماڵ نەبەز لە بەرڵین” ڕێکخراوەیەکی مەدەنیی فەرمییە کە پەرە بە گوتاری بیری نەتەوەیی دەدا. لەم پێناوەشدا هاوکات کە لەسەر بڵاوکردنەوە، وەرگێڕان، و ناساندنی پەرتووک، وتار، و گوتارەکانی جەماڵ نەبەز کار دەکا، هاوکاتیش وەک سەکۆیەک هەوڵی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی زانستی و بەرهەمهێنانی زانستی دەدا، بە هاوکاری توێژەران، زانستکارانی کورد و کوردناسان.
“دەزگای جەماڵ نەبەز لە بەرلین” بە چاککردنی بەشی تایبەتی خۆی لە سەر پلاتفۆرمی کورد وان، بەڕواری ٠٧/١٠/٢٠٢٣ داواکاریێکی بەڕێوە برد کە تا بەڕواری ٠٩/٠٨/٢٠٢٤ بەردەوام بوو. ئەرشیڤی ئەم داواکارییە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە.
کورد وان وەک پێویستیێک لە بەرەوپێشبردنی ئەرکەکانی خۆی کۆی یارمەتیی ئابووری ئەم داواکارییەی گەیاندە دەستی بەڕێوبەرانی دەزگای جەماڵ نەبەز لە بەرلین و هەموو بەڵگەکانی ئەم چالاکییەی لای خۆی ئەرشیڤ دەکات. هەروەها بۆ نیشاندانی توانا، هێزی پاڵپشتیی و متمانەی گشتی لیستی هەموو ئەو هەوڵانەی کە لەم داواکارییەدا هاوتووەتە ئاراوە ئەخاتە بەردەستی کوردستانییانی خۆشەویست.
لێرەوە و لە لایەن “پلاتفۆرمی نێونەتەوەیی داواکاری و واژۆی کوردستان”، کورد وان، پێزانین و دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی هەموو بەشداربووان و ئەو کەسانەی دەکەین کە لە بڵاووکردنەوە و بانگەشەی ئەم هەڵمەتەدا یاریدەر بوون و متمانەیان نواند و هێزیان خۆلقاند.
بینینی لیستی گشتی بەشداربووان و هەوڵی هەناردەی یارمەتییەکان
بینینی لیستی ئەو یارمەتییانەی بێ کێشە گەشتنە دەستی کورد وان
بینینی لیستی ئەو یارمەتییانەی بە هەر هۆکارێکی لایەنی بەشداربوو، پاشگەز بوونەتەوە
بینینی لیستی ئەو یارمەتییانەی بە هەر هۆکارێکی بەشداربوو، تێکنیکی یان خۆ بانکی وێلکراون و نەگەشتوون
پلاتفۆرمی کورد وان پێداگر و بەردەوامە لەسەر هیوا و ئەرکی خۆی و هەروەها وێڕای سپاسی تایبەت لە هەوڵ و تێکۆشانی دەزگای جەماڵ نەبەز لە بەرلین لە گەشەی کوردستان، چاوەڕوانی هاوکاری و وەڵامدانەوەی متمانەی کوردستانییانی هێژایە لەم داواکارییەی کە بەڕێوەجوو.
بەرێوبەرایەتی گشتی کورد وان
وەیلان
Write a Reply or Comment
You should Sign In or Sign Up account to post comment.