ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی بە نیازە شوێنێک بکاتەوە وەک سەنتەرێک بۆ زیاتر بە هانا چوونی پەنابەران و لێقەوماوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕوویان لە باشوری کوردستان کردووە تا بتوانێت زیاتر و بەشێوەیەکی ڕێک و پێک یارمەتی ئەو بەڕێزانە بدات تاکوو گرفتەکانیان چارەسەر بکات هەر بەو هــۆیە داوا لە هەموو کوردانی دڵسۆزی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەین بە دەنگمانەوە بێـن و یارمەتیمان بدەن تا بتوانین خزمەتی ئەو مرۆڤانە بکەین کە پێـوستیان بە یارمەتی هەیه.
ڕێکخراوی قەڵای دم دم ماوەی 7 ساڵە کار و چالاکییەکانی خۆی لە باشووری کوردستان دست پێکردووە و لەو ماوەدا توانیوێتـی یارمەتی زۆر کەس لە لێقەوماوان و پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان لە باشووری کوردستان بدات وەکو :
هاوکاری بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەو و نەخۆشیەکانی تر
دابین کردنی دەست و لاقی دەستکرد بۆ کەم ئەندامانی بەڕێز بە بێ وەرگرتنی پاره
یارمەتی گەیاندن بەو کۆڵبەرانەی بریندار دەبن و ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن بۆ چارەسەری برینەکانیان
کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی و دابەشکردن بۆ کەسانی هەژار و لێقەوماو
گەیاندنی هاوکاری خواردەمەنی بۆ کەمپەکان و کەسانی هەژار
هاوکاری بۆ چارەسەر کردنی کێشەی پەنابەران لە شوێنی حکوومی و ناحکوومیەکان.
4 Comments
تا چ ئەندازەیە ئەتوانی میهرەبان بی ❤️ئه رکی سر شانی هه مو کورده که
ئاسۆ، چونکە لە ڕێگای بانقەوە ناردوومە ، کۆنتڕۆڵی ئەمنی ئەکەن ، مایلم بۆ هاتووە ، وائەڵێ
سلاو رز
سڵاو.. چۆن ئە توانم لە بە ڕیتانیاوە یارمە تیتان پێشکە ش بکە م.
Write a Reply or Comment
You should Sign In or Sign Up account to post comment.