هاوونیشتمانییانی خۆشەویست
ژنێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی ناوچەی پیرانشار چەندین ساڵە تووشی شێرپەنجەی سینگ بووە. بەداخەوە بە هۆی کەمی داهات و تێچووی زۆری نەخۆشییەکەی توانای چارەسەرکردنی نییە و لە هەمان کاتیشدا یەکێک لە مەمکەکانی بردراوەتەوە و ئێستاش لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و پێیان راگەیاندووە کە مەمکەکەی تریشی تووشی شێرپەنجە بووە و دەبێ بە زووترین کات نەشتەرگەری بوو بکرێت. بە داخەوە بە هۆی باروودۆخی زۆر خراپی ئابووری لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا و نەبوونی پشتوانەیێکی ئابووری لە بنەماڵەی ناوبراودا توانای چارەسەری نەخۆشییەکەی نییە.
لێرەدا و لەم رێگایەوە ئێوەی هاوونیشتمانی خۆشەوەیست دەتوانن بە هانای داواکاری ئەم بنەماڵەیەوە بچن بۆ پشتیوانی ئابووری و چارسەرکردنی نەخۆشییەکەی.
بۆ بینینی ویدیۆ لێرە کرتە بکەن
سپاس بۆ پشتیوانیتان
Write a Reply or Comment
You should Sign In or Sign Up account to post comment.